سەردێڕ:

ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردەوەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران

PM:10:15:14/06/2025

2048 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردەوەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران، لە تاران و ورمێ دەنگی تەقینەوە بیسترا، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، بەرگری ئاسمانی ئێران چالاک کراوە و بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی راگەیاندی ئیسرائیل دەڵێت، لە وەڵامی بە ئامانگرتنی هاوڵاتییەکانی، هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکردووەتەوە، باس لەوەش دەکەن هێرشەکانی ئەمجارەیان جگە لە بنکە ئەتۆمییەکان بنکەی سەربازی و ژێرخانی ئابووری ئێرانیش بە ئامانج دەگرن.

لەلایەکی تریشەوە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئێران هێرشێکی وێرانکەر دەکاتەسەر ئیسرائیل. باسیان لەوەشکردووە لە ناوچەکانی بەندەر عەباس و تاران و چەند ناوچەیەکی تر سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران بەرپەرچی موسەکەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.













گەلەری