سەردێڕ:

عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

PM:05:00:14/06/2025

1980 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تا کاتژمێر ٧ـی سبەی شەو ١٥ـی حوزەیران، درێژکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا دێت، لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی گرژییە ناوچەییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،"لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مەترسی بەردەوام، بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان لە بواری سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی، لە هەر پێشهاتێکی تر ئاگادارتان دەکەینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانى دوێنێوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق راگیراون، ئەوەش دواى هێرشە لەناکاوەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران.

 














گەلەری