سەردێڕ:

دوایین ئاماری تووشبوون بە تایخوێنبەربوون بڵاوکرایەوە

PM:05:07:12/06/2025

4224 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ١٩ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ١٩ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینیان بەر پارێزگای زیقار بووە کە ٣٦ حاڵەتی تووشبوون و یەک حاڵەتی مردنی تێدا تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای پارێزگای زیقار پارێزگای واست دێت کە ١٥ حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی مردن تێیدا تۆمارکراوە.

هاوکات سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێم وتی، لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی یەک حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و تەنها تووشبووەکەی دهۆک گیانیلەدەستداوە.

 













گەلەری