PM:03:46:12/06/2025
2120 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کێشەیان بۆ دروستدهبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی دەڵێت، زۆرینەی ئەو کەسانەی لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کێشەیان بۆ دروستبووە ئەوەیە کە وێنەی کارتی نیشتمانییان و وێنەی ئێستایان جیاوازیی هەیە و بەو هۆیەوە ئەپڵیکەیشنەکە نایخوێنێتەوە.
دەشڵێت، بە
زۆری ئەوانەی جوانکارییان کردووە، یان بەهۆی تەمەنەوە رووخساریان چرچولۆچی
تێکەوتووە یان گۆڕاون ئەو کێشەیەیان بۆ دروست دەبێت و سیستمەکە نایانناسێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێدایە، لە ساڵی رابردووەوە عێراق دەستی كردووە بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی
خۆراك و ئێستا پرۆسەكە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.