ئاوسانی سک له ئه‌نجامی کۆبۆنه‌وه‌ی غازات ڕووده‌دات، له کاتی هه‌رسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی هه‌مه‌جۆر دروست ده‌بێت و شتێکی ئاساییه به‌ڵام هه‌ر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئه‌وا ئاوسانی سکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەکردوە، هەندێك خواردن هەن کە ئاوسانی سك زیاد دەکەن و باشترە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە گرفتەیان هەیە خۆیانی لێ بەدوور بگرن، بەم جۆرە.
۱. پاقله‌مه‌نیه‌کان : پاقله ، فاسۆلیا ، نیسک ، نۆک ، بازالیا.
۲. شیر و به‌رهه‌مه‌کانی.
۳. قه‌ڕنابیت ، بڕۆکلی ، که‌له‌رم.
٤. میوه‌ی وشکراو وه‌ک مێوژ و هه‌نجیر و قه‌یسی وشکراو.
٥. باینجان، کاهوو، سۆیا، پیاز.
٦. خواردنی چه‌ور: وه‌ک شیرینی، ماسی چه‌ور، کێک، که‌ره، سه‌ڵسه.
۷. مادده شیرینەکان و جێگره‌وه‌ی شه‌کر.
۸. ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێکی زۆر مادده‌ی ڕه‌نگی دروستکراوی تێدایه.