PM:09:24:11/06/2025
1152 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نزیکەی ١٨٨ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، دەشڵێت، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەكە هەیە، چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچووی زانكۆ، یان خوێندکار.
ئاماژەیان
بەوەش کردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی داواکارییان پێشكەش كردووە، تا دوێنێ گەیشتووەتە
١٨٧ هەزار و ٨٦١ کەس.
باسی لەوەشکردووە،
عەلی ساڵح جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ستافی كارمەندانی هەڵبژاردن، كە جێگری
سەرۆكی كارگێڕی و داراییە لە فەرمانگەی هەڵبژاردن، لە ئێستاوە لەگەڵ نووسینگەی
سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە، كە نووسراوی سوپاسنامە پێشكەش بەو فەرمانبەر و
كەسانە بكرێت، كە لە رۆژی هەڵبژاردن كار دەكەن.
ئەوانەی
دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق وەك كارمەند لە كۆمسیۆن و سەر سندوق كار
بكەن، پێویستە فۆڕمێكی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆرمەكانی كۆمسیۆن (سایت و سۆشیال میدیا)
پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی ناویان بۆ كارەكە دەربچێت.