PM:06:59:11/06/2025
9012 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، سەرجەم قوتابییانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی ماوەکان بۆ خولی دووەم، لە رێگایی لینکی تایبەتی وەزارەتەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بزانن، دەشڵێت، داواکارین رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی قوتابخانەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ی بنەڕەتی ماوەکان بۆ خولی دووەم دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بزانن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، داوا لە سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەن رۆژێک پێش ئەنجامدانى
یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى ١٦ـی ئەم مانگە کاتژمێر (٨)ى بەیانی ئەنجام
دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
کلیک لێرە بکەن بۆ زانینی شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکان