سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان گەیشت؛ کەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت؟

AM:11:48:11/06/2025

8656 جار خوێندراوەتەوە

بڕی هاوکاری هاوپەیمانان ئەمڕۆ گەیشت و هاوکارییەکە بۆ مانگی پێنجە کە بڕەکەی زیاتر لە ٢١٤ دینارە، هاوکات بریارە سبەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزیرانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئارتی وتی، ئەمرۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج گەیشتووەتە هەرێم کە بڕەکەی ٢١٤ هەزار و ٨١٧ دینارە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی واتە پێنج شەممە دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت بەسەر پێشمەرگەدا.
پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لەم مانگەدا ٦١ هەزار و ٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پیشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.













گەلەری