لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مامۆستایەکی ئایینی بە دەستڕێژی گوللە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە شارۆچکەی قوشتەپە، نزیک بنکەیەکی پۆلیس، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە، هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە گیانیلەدەستدا.
وتیشی،
کوژراوەکە مامۆستایەکی ئایینی تەمەن ٣٧ ساڵە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، کتوپڕ شەش
گوللەی لێدراوە و دوای گیانلەدەستدانیشی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی
دادی.
بە وتەی شایەتحاڵەکان،
کوژراوەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵی تۆمەتبارەکە داوە و منداڵەکەش گیانیلەدەستداوە، دوای زیندانیکردنی
بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ، بەهۆی سوڵحی عەشایەری و پێدانی زیاتر لە ٣٠ هەزار دۆلار
فیدیە بە کەسوکارەکەی، کێشەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمڕۆ باوکی منداڵەکە تەقەی
لێکردووە و گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی
هەولێریش رایگەیاند، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە
و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.