AM:09:14:11/06/2025
1168 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە سنووری کەلار بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە سنووری کەلار، لە رێگای پشتێنەی شار نزیک گردە گۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، سەرنشینی یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، ئەو
سەرنشینەی کە گیانی لەدەستداوە، لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٦ـەو دوو بریندارەکەی دیکەش
بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
باسی لەوەشکرد،
تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و
چۆنیەتی رووداوەکە.