AM:08:14:11/06/2025
928 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک نزمبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە بە ٦٤ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها، نرخی
نەوت بەرزترین ئاستی لە چەند هەفتەیەکدا تۆمارکرد، بەهۆی لاوازبوونی دۆلاری
ئەمریکییەوە، هاوکات وەبەرهێنەران چاوەڕێی هەواڵی دانوستانەکانی بازرگانی ئەمریکا
و چین بوون لە لەندەن بەو هیوایەی رێککەوتنێک بتوانێت ئاسۆی ئابووری جیهانی
بەرزبکاتەوە و دواتر خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبکاتەوە.