PM:05:30:10/06/2025
6924 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنی خۆی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەستپێكرد و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندیەوە لە بەغدا دەڵێت، پێویستە هەرێم و بەغدا كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.
ئەمڕۆ ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و لە میانی کۆبوونەوەکەدا محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی، پێویستە یەكسانی و دادپەروەری لە عێراق جێبەجێبكرێت.
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی
بەوەشکردووە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی
پاک و بێگەرد.
وتیشی، زیاتر
لە ٨٠٠ هاوڵاتی عێراقی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاونەتەوە عێراق، پێویستە
پشتیوانی ئەو پرۆسەیە بکرێت.
جەختیشیکردەوە،
کە پێویستە کاربکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و وتی، تائێستا زیاتر
لە ١٠٠ هەزار ئێزدی لە کەمپەکاندان، جگەلەوەی ژمارەیەکیان نەدۆزراونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، پێوسیتە کاربکرێت بۆ ئەوەی
ئێزدییەکان بە شکۆمەندانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و دەبێت حکومەتی عێراق قەرەبوویان
بکاتەوە.