تەندروستی گەرمیان دەڵێت، له جه‌ژندا سه‌رووی ٩٠٠ نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیانیان كردووە و له‌و رێژه‌یه‌ش ٢٦ رووداوى جۆراوجۆری تێدابووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان وتی، به‌پێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتییەکە له ماوه‌ى چوار رۆژى پشووی جه‌ژنى قوربان دا، ٩٠٣ نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و رێژه‌یه‌ش ٢٦ رووداوى
جۆراوجۆری تێدابووە، کە ١٢ حاڵەتی هاتووچۆ، پێنج حاڵەتی سوتان، هەشت حاڵەتی کەرەستەی
تیژ و چەقۆ و حاڵەتێکی کەوتنە خوارەوە بووە.
وتیشی، لە رەگەزی مێدا، هه‌ر لەو ماوه‌یه‌دا ٢١
حاڵه‌تى له‌دایكبوونى مناڵ تۆماركراوه، كه ١٣ـەیان له ره‌گه‌زی مێ و هەشتیان له
ره‌گه‌زی نێرن.
ئاماره‌كانیش به‌پێی نه‌خۆشخانه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ى
لای خواره‌وه‌ن:
١ـ نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریی فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار
له كه‌لار
سه‌ردانى نه‌خۆش: ٦٥٠، پشكنینى تاقیگه‌یی: ٤٢٠، تیشك
"أشعه": ٣٤٠، سیتی سكان: ٣٦، نه‌شته‌رگه‌ریی: ١٢
حاڵه‌ت و رووداوه‌كان:
رووداوى هاتوچۆ: ١٢ حاڵه‌ت، سوتان: ٥ حاڵه‌ت، برینداری
چه‌قۆ: ٢ حاڵه‌ت
٢ـ نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریی شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب
بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار
سه‌ردانى نه‌خۆش: ١٤٩، سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتن:
١٢٨، حاڵه‌ته‌كانى مناڵبون: ٢١ (١٣ كچ و ٨ كوڕ)، نه‌شته‌رگه‌ریی: ٥، پشكنینی
تاقیگه‌یی: ١٩٢
٣ـ نه‌خۆشخانه‌ى
فێركاریی گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له كفری
سه‌ردانى نه‌خۆش: ١٠٤ ،پشكنینی تاقیگه‌یی: ٢٤، تیشك
"أشعه": ١٢
حاڵه‌ت و رووداوه‌كان: برینداربوون به چه‌قۆ و
كه‌ره‌سته‌ى تیژ: ٦، كه‌وتنه‌خواره‌وه: ١
٤ـ نه‌خۆشخانه‌ى
فێركاریی گشتى كه‌لار
ژماره‌ى نه‌خۆش له هۆڵه‌كان: ٥ نه‌خۆش