سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت

PM:03:30:10/06/2025

7576 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیران دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا وتی، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی رێکارەکان لە رۆژی پێنج شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشی، لەم مانگەدا، ٦١ هەزار ٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

پێشتریش چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرکاتێک هاوکاری هاوپەیمانان بخرێتە سەر هەژماری بانکییان دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

 













گەلەری