سەردێڕ:

گەرمیان؛ لە رۆژانی جەژندا هەزار و ٥٩٥ ئاژەڵی گەورە و بچووک سەربڕدراون

PM:12:29:10/06/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان دەڵێت، بە گشتی لە ماوەی رۆژانی جەژندا لە هەر چوار کوشتارگەکەی سنورەکەدا، هەزار و ٥٩٥ ئاژەڵی گەورە و بچووک سەربڕدراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاریان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ماوەی رۆژانی جەژندا هەزار و ٤٥٩ سەر ئاژەڵی بچوک و ١٣٦ رەشەوڵاغ سەربڕدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر چوار کوشتارگەکەی سنورەکەدا، هەزار و ٥٩٥ ئاژەڵی گەورە و بچووک سەربڕدراون.

باسی لەوەشکرد، کۆی گشتی گۆشتی بەرهەمهێنراو لە رۆژانی جەژندا ١١١ تەن و ٧٧٥ کیلۆ بووە.

هونەر فارس ـ گەرمیان













گەلەری