AM:11:55:10/06/2025
1104 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری رووداو و بارودۆخە نەخوازراوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەک رووداوی مردن بە ئۆتۆمبێل و رووداوێکی خنکانیش هەبووە جگە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و پوش و پەڵاش.
ئەمڕۆ سێشەممە،١٠ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم بڵاویکردەوە، یەک رووداوی خنکان روویداوە و منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆک بووەتە قوربانی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، یەک رووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆمارکراوە کە لە رووداوی ئۆتۆمبێل
گیانی لەدەست داوە، هاوکات، لە کۆی رووداوەکانی ئاگر ٥٧ سووتانی پوش و پەڵاش هەیە،
هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێکیش سووتاون.
هەر لەبارەی رووداوی
ئاگرکەوتنەوە ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆی گشتی ١٧٣ رووداو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویداوە.