سەردێڕ:

حەیدەر گەرعاوی: هەوڵدەدەین تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرین

AM:11:39:10/06/2025

948 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراقیش دەڵێت، هەوڵدەدەن بۆ ئەمساڵ گەنمی تەواوی جوتیاران وەربگرن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی وتی، تا ئێستا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی عێراق وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن تەواوی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ وەربگرن و پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵی گەنم زیاتر بێت لە ٤ ملیۆن تەن.
باسی لەوەشکرد، 
بەهۆی کەم بارانی و کەم ئاوی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ ملیۆن تەن کەمی کردووە.













گەلەری