سەردێڕ:

کەشوهەوا چۆن دەبێت؛ باران دەبارێت؟

AM:10:49:10/06/2025

1196 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەو ناوچانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە لە دوایی نیوەڕۆوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێرای با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

وتیشی، سبەی چوار شەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات نیمچە هەوردەبێت.

هەروەها، خێراى با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٤١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی













گەلەری