بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سایلۆکانی رۆڤیا، شێخان، فایدێ و زاخۆش، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و سایلۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکەیان دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو وەرگرتنی گەنمەکە ناوچە بە ناوچە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، خالید بیبۆ، بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سایلۆکانی رۆڤیا، شێخان، فایدێ و زاخۆ، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ دەستپێدەکات.
سایلۆی سلێمانیش وتی، ئەمڕۆ تەنها گەنمی جوتیارانی سنووری پیرەمەگرون و تانجەرۆ و عەربەت
وەردەگیرێت و پاشان ناوچەکانی دیکە.
هاوکات، بە
پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ گەنمی چەمچەماڵ وەرناگیرێت و وەرگرتنی گەنمەکەیان خراوەتە
سبەینێ.
بەڕێوەبەری
سایلۆی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، پشکی سلێمانی ١٤٥ هەزار تەن گەنمە و هەڵەبجەش ١٣
هەزار تەنە، وتیشی نرخی تەنێک گەنمی بەراو ٨٥٠ هەزار دینار دیاری کراوە و تەنێک
گەنمی دێمیش ٨٠٠ هەزار دینارە.
ئەوەیشی
وتووە، گەنمەکە بەپێی رەسید وەردەگیرێت و ئەمڕۆ تەنها لە سایلۆی پیرەمەگرون وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمیش بە
ئێن ئاڕ تی وت، وەرگرتنی گەنم تا مانگێک بەردەوام دەبێت و ئەگەر پێویستیش بکات
وادەکەی درێژ دەکرێتەوە.