سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:07:58:10/06/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٥ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە چەند هەفتەیەکدا تۆمارکرد، بەهۆی لاوازبوونی دۆلاری ئەمریکییەوە، هاوکات وەبەرهێنەران چاوەڕێی هەواڵی دانوستانەکانی بازرگانی ئەمریکا و چین بوون لە لەندەن بەو هیوایەی رێککەوتنێک بتوانێت ئاسۆی ئابووری جیهانی بەرزبکاتەوە و دواتر خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبکاتەوە.














گەلەری