سەردێڕ:

ترەمپ کاتی کۆبوونەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد

AM:12:03:10/06/2025

2348 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵیت، ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە و زانیاریی زیاتر لەبارەی پێشنیازەکەی ئەوان دەزانین، وتیشی، بژاردەی دیکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە زۆر خراپ دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی رۆژنامەنووسان لەبارەی دانوستانەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران وتی، رۆژی پێنجشەممە ١٢ـی حوزه‌یران دووبارە لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە، زانیاریی زیاتر لە بارەی پێشنیازەکەی ئێران دەزانن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بە دوای پیتاندنی یۆرانیۆمن، ئەوانیش ناتوانن ئەوەیان پێشکەش بکەن و رازیبن بەوە.

دووپاتیشی کردەوە، بژاردەی دیکە بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە زۆر خراپ دەبێت و ئەوان تێروانینی خۆیان بۆ چارەکردنی کێشەکە وتووە، بەڵام ئەو قبووڵی نەکردووە.

لەبارەی په‌یوه‌ندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلۆن مەسک، وتی، بیری لەوە نەکردووتەوە تەلەفۆنی بۆ بکات، بەڵام ئەگەر لە جێگای ئەو بووایە تەلەفۆنی دەکرد، لاشی ئاساییە ئەگەر تەلەفۆنەکە بکات و تەنیا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەکرد، حەماس، ئیسرائیل، ئەمەریکا و ئێران لەبارەی ئاگربەستی غەززە لە ناوەڕاستی دانوستانێکی گرنگ و یەکلاکرەوەدان.













گەلەری