سەردێڕ:

کۆمسیۆن: بۆ رۆژی دەنگدان پێویستمان بە ٢٥٠ هەزار کارمەندە

PM:11:18:09/06/2025

1056 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ رۆژی دەنگدان پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەندی سەر سندوقەکان هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی یەک رۆژ پێویستی بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەندی راپرسی هەیە، جا چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچوو و خوێندکاری زانکۆ.

کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، تا ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، ژمارەی داواکاران گەیشتووەتە ١٨٧ هەزار و ٨٦١ کەس.

دەشڵێت، عەلی ساڵح، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان پەیوەندیی بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی عێراقەوە کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، بەمەبەستی دەرکردنی سوپاسنامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە رۆژی هەڵبژاردندا، دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.













گەلەری