PM:12:34:07/03/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری چۆمان بیستراوە و بەپێی چاوگە ئەمنییەکان، سێ (درۆن) لە سنووری ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە بەرگریی شارستانیی چۆمان وتی، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە سنووری قەزاکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
دەشڵێت، یەکێک لە درۆنەکان، لە حەوشەی
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دوو درۆنی دیکەش لە نزیک پڕۆژەیەکی
نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ژمارەیەک درۆن و مووشەکی
دیکەش ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چیای کۆڕەک کراون.