نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، ٨٩ هەزار و ٣٠١ گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان كردووە و ١٥ قەساب دەستگیر کراون و ٢٧ شوێن داخراون، هەروەها ١٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو پلانەی كە لە لایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگاوە بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ئامادەکاری بۆ کرابوو، وەکوخۆی و بە سەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژانی جەژنیش
ژمارەی ئەو گەشیارانەی سەردانی هەولێریان کردووە بریتی بووە لە ٨٩ هەزار و ٣٠١
گەشتیار و هەروەها هەزار و ٤٦١ ئاژەڵ کراونەتە قوربانى، کە ٢٧٠ یان ئاژەڵى گەورە و
هەزار و ١٩١ كەی دیكەش ئاژەڵى بچووک بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە هۆی پابەند نەبوون و رەچاونەکردنی رێنماییە
تەندروستییەکان و کوشتنەوەی ئاژەڵ لە دەرەوەی گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر، ١٥ قەساب
دەستگیر کراون، ٢٧شوێنی جۆراوجۆری خۆراک و گۆشت فرۆشی داخراون، هەروەها چوار
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستیان بەسەرداگیراوە
.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاماری تاوانەکانیش لە رۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بووە،
٤٢ تاوان تۆمارکراوە، ٤١ تاوان ئاشکراکراوە، یەك تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە و
هەروەها ١٦ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی جیاجیاش روویانداوە، جگە لەزیانی ماددی هیچ
زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساکانی
هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، ١٧ رووداوی هاتووچۆ روویاندا، بەهۆیەوە نۆ کەس بریندار و
کەسێكش گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی سەردانی نەخۆشخانەكانیشەوە باس لەوەکراوە، شەش هەزار ٥٧٥
نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و ٣٠٥ حاڵەت و رووداوى جۆراو جۆر چارەسەری
بۆ کراوە،٧١ منداڵ لەدایک بووە كە ٤٠ کچ و ٣١ کوڕ بوون، ٨١ نەشتەرگەرى
ئەنجامدراوە و ٣٨٣ حاڵەتى شتنی گورچیلەش هەبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، چوار دوكانی گۆشت فڕۆشتن لە گوندی گردەڕەشە
داخراون و دەستبەسەر داگرتنی ٢٢ سەر مەڕ و دوەپیكابدا گیراوە و لەگەڵ ئەوەشدا
پاشماوەی هەزار و ١٢٤ تەن ئاژەڵی قوربانی فڕێدراوە، ١٠٨ هەزار گەشتیار سەردانی
پارك و باخچەكانی كردووە.