PM:04:20:09/06/2025
1516 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بهپێی دهستوور و یاسای بودجهی عێراق و بڕیاری دادگا، نابێت مووچه و شایستهی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم تێكهڵی هیچ پرسێكی دیكه بكرێت، بهڵام كهشێك له عێراق دروست كراوه كە دەنگ لەسەر حسابی قووتی خەڵكی كوردستان كۆ دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڤیان دهخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وت، كهشێك له عێراق دروست كراوه كە دەنگ لەسەر حسابی قووتی خەڵكی كوردستان كۆ دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بهپێی دهستوور و یاسای بودجهی عێراق و بڕیاری
دادگا، نابێت مووچه و شایستهی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم تێكهڵی هیچ پرسێكی
دیكه بكرێت.