سەردێڕ:

بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو؛ مانگی ئایاری ئەمساڵ فێنكتر بووە

PM:04:56:08/06/2025

1860 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانی رابردوو زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، دەڵێت، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسی هەرێم بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو مانگی ئایاری ئەمساڵ فێنكتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانی رابردوو زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ چونکە:

بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی سی ساڵی رابردوو ٤٢ سیلیزی بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو لە هەولێر٤٠ پلەی سیلیزی، سلێمانی ٣٩ پلەی سیلسیزی، دهۆك ٤٠ پلەی سیلیزی بووە.













گەلەری