سەردێڕ:

کەشوهەوای سێیەم و چوارەم رۆژی جەژن چۆن دەبێت؟

AM:11:07:08/06/2025

4748 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کەش ئاسمان و پەڵەهەور دەبێت، سبەیش ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوممەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمانی سێیەم رۆژی جەژن ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە لە ١ بۆ ٢ پلەى سیلیزى.

لەبارەی کەشی چوارەم رۆژی جەژن وتی، سبەینێ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى تاوە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٧ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٢ پلەی سیلیزی













گەلەری