سەردێڕ:

ئەم خواردنانە تەندروستن بەڵام بە ناتەندروستی بخورێن زیان بە جەستە دەگەیەنن

PM:07:09:07/06/2025

1808 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک خواردنی دیاریکراو هەن خۆیان تەندروستن بەڵام بەشێوەیەکی نادروست و خراپ بخورێن لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنن.


بەپێی ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، کۆمەڵێک خۆراکی تەندروست هەن ئەگەر بە هەڵە بخورێن زیانیان دەبێت، کە ئەمانەن:

گۆشتی سوور، ماسی، مریشک:

کاتێک ئەو جۆرە گۆشتانە دەکرێتە سەر پلەی گەرمیەکی بەرز ئەوا پرۆتینەکەیان دەگۆڕێت و مەترسیدار دەبن لەسەر تەندروستیت، بۆ ئەوەی لەو زیانە دوور کەویتەوە ئەوا لەسەر پلەیەکی گەرمی کەم دایبنێ و دەبێت زوو زوو گۆشتەکە هەڵبگێڕیتەوە بۆ ئەوەی نەسووتێت.

هەنگوین:

دەکرێت ئەمەت نەزانیبێت، بەڵام هەنگوین بڕێکی زۆر ژەهری تێدایە، لەدوای ئەوەی کە کۆدەکرێتەوە، هەنگوین دەکرێتە پرۆسەی پاکردنەوەوە بۆ ئەوەی ژەهرەکەی نەهێڵرێت، خواردنی هەنگوینی پاکنەکراوە دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت بۆ تەندروستی.

تەنیا یەک کەوچک لە هەنگوینی نەپاڵاوتە دەکرێت ببێیتە هۆی سەرئێشە و گێژبوون وڕشانەوە.

پەتاتە:

شەش خۆراکی تەندروست نادروست بخورێن زیان بە جەستە دەگەیەنن

ئەگەر پەتاتە لە ژینگەیەکی خراپ و نالەباردا جێبهێڵڕێت وەک تەڕ یاخود ناوچەی روووناکدا، یاخود مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەوا دەکرێت سەوز ببن و چەکەرە بکەن، ئەگەر وایان لێهات ئەوا باشترە فڕێ بدرێن تەنانەت ئەگەر چەکەرەکەشیت لێکردە، چونکە ئەمانە ژەهراوی دەبن و خواردنیان دەبێتە هۆی رشانەوە و ئازاری سک.

گەزۆ:

خواردنی گەزووی پوختە، دەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی کە هەستیارن، وایە گەزۆ لە مارکێتەکاندا زۆر بوونیان هەیە، بەڵام ئەوانە زیانیان نیە چونکە ئەوانە پاککراونەتەوە و مادە کیمیایەکی لێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی زیانیان نەبێت.

بادەم:

دوو جۆری بادەم هەن: شیرین و تاڵ. تاڵەکەیان برێکی زۆر هایدرۆجینی سیانایدی تێدایە، خواردنی ئەمە بە تاڵی دەکرێت کێشە بۆ کەسە پێگەیشتووەکان دروست بکات و دەرئەنجامی خراپی لەسەر منداڵانیان دەبێت.

بەڵام ئەگەر هایدرۆجینی سیانایدی لێ لاببرێت لەکاتی پاکردنەوەدا هیچ کێشە دروست ناکات.

نان:

هەرچەندە نان بە خواردنێکی رۆژانە دادەنرێت بەڵام هەندێک جۆری زیان پێ دەدەبخشێت لەبری لە سوود، ئەوانەی کە هەڵدەگیرێن برێکی زۆر ئاردیان تێدایە و ئالودەکەرە و ناتەندروستن، خواردنی نانی گەنم بە بەردەوامی قەڵەوی، نەخۆشی دڵ، شەکرە تووش دەکات.













گەلەری