AM:11:40:07/06/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیکردنەوە، خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌که‌م رۆژ، دەکرێت کاریگه‌ری نەرێنی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک، گرنگترین رێنماییە تەندروستیەکانی چۆنیەتی خواردن لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردووەتەوە، کە بریتین لە:
١. باشتر وایه
نانی به‌یانی رۆژانی جه‌ژن هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی رۆژانی پێشتر بێت، وه‌ک نان و
ماست، په‌نیر، هێلکه، هه‌وڵ بدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌که‌م رۆژ دوا
بخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت.
٢. ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌یانی یه‌که‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده کرا، دەبێت بڕێکی
که‌م له برنج و شله بخورێت و هه‌وڵ بدرێت یه‌ک جۆر شله بخورێت.
٣. یه‌ک جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕێکی که‌م و بێ چه‌وری و به‌زی لێ
بخورێت، نه‌وه‌ک گۆشتی سوور و مریشک و قه‌ل هه‌مووی له یه‌ک کاتدا، ئه‌وه‌ی تری
هه‌ڵگره بۆ ژه‌م و رۆژه‌کانی تری جه‌ژن، هه‌ڵبه‌ت باشتریشه بیبه‌خشیت به خێزانه
که‌م ده‌رامه‌ته‌کان.
٤. دەتوانرێت به‌یانی جەژن یه‌ک یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشک یان جگه‌ری
بر‌ژاو بخورێت له جیاتی برنج و شله.
٥. خواردنی
ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره له کاتی خۆی دا، گرنگه ئێواران خواردنی سووک بخورێت.
٦. خواردنه‌وه‌ی
بڕێکی زۆر له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به‌درێژایی رۆژه‌که به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما.
٧. خۆت به دوور بگره له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنه‌وه
گازیه‌کان، ئه‌گه‌ر حه‌زت لێکرد شه‌ربه‌تی سروشتی که‌م شه‌کر بخورێته‌وه.
٨. دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و بڕێکی زۆر له چه‌رەس، ئه‌گه‌ر
خواردت بڕێکی که‌م له چه‌ره‌سی کاڵ و که‌م سوێری بخۆ.
٩. خواردنی
سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه
وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، کاڵه‌ک ، مزره سێ‌و ، شوتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ جار
له نێوان ژه‌مه‌کان بیانخۆیت، ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو میوه‌ی شیرین بخۆ.
١٠. زۆر
گرنگه شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و رۆژانی تریش دوور بکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی
، دانیشتنی زۆر به دیار ته‌له‌فزێون و ئینتەرنێتەوە.
١١. پاڵنه‌که‌وتن
دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی ٣٠ خولەک، هه‌وڵ بده دوای نان خواردن نه‌خه‌ویت.
١٢. ئه‌و که‌سانه‌ی
نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌کانیان بن
له‌کاتی خۆی دا له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به پارێزی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌کانیان.