کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و سبەینێش خێرایی با کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ خێرای با لە زۆربەی
ناوچەکانی هەرێم زیاد دەکات و لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت و پێشبینی دەکەن
سبەینێ خێرایی کەم و مامناوەند بێتەوە.
هاوکات
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، بە درێژایی رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما
بەرزدەبن و لە تەواوی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێ، جگە لە ناوچەکانی باکوور و هەرێمی
کوردستان کە بەگشتی فێنک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٥
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٦ لەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٦
پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤١ پلەی
سیلیزی