سەردێڕ:

قائیمقامی سلێمانی: پیویستە هاوڵاتیان تەنها لە کوشتارگەکان ئاژەڵ سەرببڕن

PM:02:05:04/06/2025

1336 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، تای خوێنبەربوون هەتا ئێستا لە شارەکە تۆمار نەکراوە و بۆ خۆ پاراستن لەو پەتایە، پێویستە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، هاوڵاتیان لە کوشتارگە ئاژەڵەکانیان سەرببڕن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، تایخوێنبەربوون تا ئێستا لەم شارە تۆمار نەکراوە و بۆ بەردەوامبوون لە خۆپارێزی ئەم پەتایە، ئەو کەسانەی کە لە رۆژانی جەژندا قوربانی دەکەن، پێویستە لەمەیدانی ئاژەڵان، ئاژەڵەکانیان بکڕن و لە کوشتارگە سەریانببڕن، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی جەژنی قورباندا کوشتارگە کراوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرتنەبەری ئەو رێکارانە لەپێناوی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیانە نەک سزادان و دروستکردنی بارگرانی لەسەر بازرگانان و ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن.













گەلەری