AM:11:20:04/06/2025
1352 جار خوێندراوەتەوە
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ناکەن و دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی توانا نیشتیمانیییەکانی وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیران بڵاویکردەوە، داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم دژی خواستەکانی ئەوانە و تونیویانە بگەنە ئاستی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ئەتۆمی کە بەشێکی کەمی وڵاتان ئەو توانایەیان هەیە.
باسی لەوەشکرد، چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ناکەن و دەستبەرداری پیتاندن
نابن و بەردەوامدەبن لەسەری.
ئەوەشی خستەڕوو، پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بۆ وزە نییە و لەمەودوا توانا
نیشتیمانییەکانی وڵاتەکەیان بەهێتر دەکەن.