AM:09:30:03/06/2025
2504 جار خوێندراوەتەوە
بوومەلەرزەیەی بەهێز کەنارئاوەکانی تورکیای هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی ٧٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا دەلێت، بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی مەڕمەڕیسی باشوری رۆژئاوای تورکیا بە گوڕی ٥.٨ روویداوە.
تەندروستی تورکیاش دەڵێت، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی دڵەڕاوکێ و
ترسەوە گیانی لەدەستداوە و وتیشی، ٦٩ کەس برینداربوون کە زۆربەی بەهۆی خۆهەڵدانەوە
بووە لە شوێنی بەرزەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی
حەوت پۆینت هەشت لە تورکیایدا و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.