سەردێڕ:

نمرەى کۆتایی خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان بڵاوکرایەوە

PM:12:56:31/05/2025

17764 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکانى هەرێم بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بڵاویکردەوە، نمرەى سەرجەم خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان (قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە.

وتیشی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار خوێندکارى پۆلە ناکۆتاکان (پۆلی چواری بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بە دروستی ئەنجامەکان وەربگیرێنەوە.













گەلەری