سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیل کەسێک گیانیلەدەستدا

AM:09:16:31/05/2025

1792 جار خوێندراوەتەوە

لە دەربەندیخان ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ شەو بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلێکەوە لە سەیرانگای سەرتەک دووکەس برینداربوون.

وتیشی، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەش برینداربوو.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی کە گیانیلەدەستدا، لە دایکبووی ٢٠٠٢ـە و سەرنشینەکەش لەدایکبووی ٢٠٠٧، کە هەردووکیان بران.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە .













گەلەری