سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکەن

PM:06:36:30/05/2025

2880 جار خوێندراوەتەوە

بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کاراکرا، وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بەئەلیکترۆنی بکەن.


ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانیی عێراق وتی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکەن.

هەروەها، داوا لە هاوڵاتییانی دەكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانیان خێراتر بن بۆ ئەوەی ئەگەر لە دوای وادەی دیاریكراو نوێیان نەكردەوە بەشە خۆراكیان رانەگیرێت.

هاوکات، بازرگانیی هەرێمیش دەڵێت، هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراکەکەی بە ئەلیکترۆنی نەکات، بەشەخۆراکەکەی رادەگیرێت.

پێشتریش نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە و دەبێت پڕیشی بکەنەوە، چونکە هەر خێزانێک فۆرمەکەی نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکەکەی دەبڕدرێت.

وتیشی، پێویستە هەر هاوڵاتییەکی هەرێم خاوەنی کارتی نیشتیمانی بێت لە گەڵ فۆڕمی خۆراکەکەی پێشووتری کە هەیەتی لە بەردەستیدا بێت بۆ کاتی پڕکردنەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەشی دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن پێویستە ناویان لەسەر فۆڕمی خۆراکی خێزانەکەیان هەبێت.

 

 













گەلەری