سەردێڕ:

پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک دەستیپێکرد

PM:10:36:29/05/2025

4884 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی و هەولێر سیستەمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی دابەشکردنی بەشەخۆراک دەستیپێکرد و پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاووڵاتیان کارا کرا.


ئەمرۆ پێنجشەممە، ٢٩ ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سیستەمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی دابەشکردنی بەشەخۆراک لە سلێمانی دەستیپێکردووە و ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری شارەکە دەکاتەوە، لە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاووڵاتیان کارا کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەولێریش وتی، لە هەولێر پرۆسەکە دەستیپێکردووە و بە فەرمی ئەپڵیکەیشنی پسولەی خۆراک لە ناوەندی شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تەواوی شارۆچکە و شارەدێکان کارا کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد.

هەروەها، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک هەن و پێنج ملیۆن و ٣٥٠ هەزار کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن.

ڤـ.ر













گەلەری