سەردێڕ:

کارەبا گرانەکە چەند گەڕەک و پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دیکەی سلێمانی گرتەوە

PM:08:31:29/05/2025

2508 جار خوێندراوەتەوە

کارەبا گرانەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر چوار پرۆژەی نیشتەجێبوون و ١٤ گەڕەکی شاری سلێمانی گرتەوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ گەڕەک و چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون، ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبایان کرایە ٢٤ کاتژمێری.

وتیشی، ئەو شارە نیشتەجێبووانەی کارەبایان بووەتە ٢٤ کاتژمێری بریتین لە ( گۆیژە ستی، شاری خەونەکان، شاری دایک، گوندی ئەڵمانی سێ)

هەروەها، گەڕەکەکانیش بریتین لە ( کازیوەی یەک و دوو، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارەبەرزە، تووی مەلیک، عەلی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان، اصلاح، ئیبراهیم ئەحمەد، سەرکارێز)

باسی لەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی لەم قۆناغە کارەباکەیان دەبێت بە ٢٤ کاتژمێری، بریتین لە ٢٥ هەزار و ٨١٣ هاوبەش، کە ٢٣ هەزار و ٧٣٣ ماڵان و دوو هەزار و هەشتا بازرگانی دەگرێتەوە.



ڤـ.ر












گەلەری