AM:10:36:28/05/2025
2080 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو ئاگر لە ناڵپارێزی سنووری پێنجوێن کەوتەوە و پوش و پاوان و دارستانێکی زۆری سوتاند، بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەگەر لە ناوچەکەیان ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە هەبووایە بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵدەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥، شەوی رابردوو ئاگر لە ناڵپارێزی سنووری پێنجوێن کەوتەوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن دەڵێت نزیکەی ١٠ هەزار دۆنم سوتاوە.
هاوکات، بەشێک لە هاوڵاتییانی گوندەکانی سنووری ناڵپارێزیش بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئەگەر لە ناوچەکەیان ئۆتۆمبێلێکی
ئاگرکوژێنەوە هەبووایە بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵدەکرا.