سەردێڕ:

فەرمانبەرانی نارازی کەرکووک: هەژماری من پڕ ناکەینەوە

PM:01:52:27/05/2025

1964 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لەکەرکووک رایانگەیاند، فۆڕمی هەژماری من پڕناکەینەوە، دەشڵێن، هیچ بانکێ ناتوانێ فشار لە هاوڵاتییان بکات بۆ پڕکردنەوەی حساب بانکی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی ئایارـی ٢٠٢٥، دەستەی مامۆستیان و فەرمانبەرانی نارازی کەرکووک باسیان لەوەشکرد، هەژماری من پڕ ناکەینەوە و ڕێزی ئەوانەش دەگرین کە پڕییان کردووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیە پێی راگەیاندوون هەرکەس مووچەی وەستا یان بڕا، ئێمە لەپشتی دەبین لەنزیکترین دادگای شارەکەی خۆی سکاڵا تۆماربکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەک ئەوەی مامۆستایانی نارازی باسی دەکەن سەرەتا بڕیاربوو تەنها لە هەولێر فۆڕمی هەژماری من بە فەرمانبەران پڕ بکرێتەوە، بەڵام لەژێر فشاری یەکێتی لە سنوری سلێمانی بە زۆر هەژماری من بە فەرمانبەران پڕ کرایەوە و ئێستاش لە کەرکووک فشارییان لێدەکرێت.


س.ج

 













گەلەری