سەردێڕ:

دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا

AM:11:36:25/05/2025

2956 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕانی کارەبا لە دوو پرۆژەی ئاوی دوکان، دابەشکردنی ئاو راگیراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاو سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی، کارەبا لە پرۆژەی یەک و دووی ئاوی دوکان- سلێمانی بڕا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیشی، بەهۆی کارەبا بڕانەوە، دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەکە وەستاوە.

دەشڵێت، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چاکردنی کێشەکانن تا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.




ڤ.ر













گەلەری