PM:05:05:22/05/2025
4304 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسی دۆخی هاوڵاتییان و مووچەیان کرد و سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، ئەگەر بڕیاری نوێی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا زەحمەتە مووچە بنێرن چونکە هەرێم پشکی زۆری بردووە و داهاتی ناوخۆش رادەست ناکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
هاوکات
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سودانی بە شاسوار عەبدولواحیدی وتووە، ئەگەر
بڕیاری نوێی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا قورسە مووچە بنێرن و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە هەرێم پشکی زۆری
بردووە و ئامادەش نییە داهاتی ناوخۆ وەک خۆی رادەست بکات.