AM:10:29:21/05/2025
7000 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی توێژینەوەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەسەر رادەی تووڕەبوونی خەڵکی وڵاتانی جیهان، عێراق پلەی یەکەمی لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە و پلەی دووەمیش لەسەر ئاستی جیهان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، بە پێی توێژینەوەی هەست و سۆزە جیهانییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆمپانیای گالۆپ کە چەند رۆژی رابردوو بڵاوکرایەوە، عێراق پلەی دووەمی توڕەیی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە و پلەی یەکەم لە وڵاتی عەرەبی.
باس لەوەشکراوە،
راپۆرتەکە عێراقی لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبی
خستووەتەروو، دوای ئەو وڵاتانی ئوردن، لیبیا، تونس، مەغریب، لوبنان و ئیماراتی یەکگرتووی
عەرەبی دێن.
هەروەها، لە پێش عێراق، قوبرسی باکور پلەی یەکەمە لە بەرزترین رادەی
تووڕەبوون لە سەرانسەری جیهاندا و لە پلەی دووەمدا عێراق، ئەرمینیا، ئوردن و کۆماری
دیموکراتی کۆنگۆ دێن.
هاوکات، ڤێتنام، فینلاند، ئیستۆنیا،
پورتوگال و مەکسیک لە ریزبەندی کەمترین وڵاتانی تووڕەیی جیهان بوون.