سەردێڕ:

هاتووچۆی هەرێم لیستی سزای سەرپێچییەکانی ماتۆڕسوارانی ئاشکراکرد

PM:04:22:19/05/2025

1972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، ماتۆڕسواران بەپێی جۆری سەرپێچییەکەیان سزا دەدرێن و هەر ماتۆڕسوارێک لە ترافیکلایتەکان نەوەستێت سزای ماددی دەدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە ماتۆڕسکیلەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ماتۆڕسواران بەپێی جۆری سەرپێچییەکەیان سزا دەدرێن.

وتیشی، ئەگەر ماتۆڕسواران بە دەنگی ئەگزۆز هاووڵاتیان هەراسان بکەن، ئەوا دەدرێنە دادگا و دەست بەسەر ماتۆڕەکەیاندا دەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ماتۆڕسوارێک کڵاو و سەرئەژنۆ و مەچەکپارێز بەکارنەهێنێت سزای مادی دەدرێت و سەرکێشی و نمایشیش بکەن دەدرێنە دادگا و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیاندا دەگیرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر ماتۆڕەکان لۆگۆی کۆمپانیاکانی گەیاندنیان پێوەبێت مانگانە سزاکە بۆ کۆمپانیاکە دەنێردرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم ئێستا بێزارن لەدەست بەرزی دەنگی ماتۆڕەکان و نمایشە سەرکێشییەکانیان لەسەر شەقامی گشتی و گەڕەک و کۆڵانەکاندا.


هـ.ئـ













گەلەری