سەردێڕ:

رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی بڵاوکرایەوە

PM:03:19:19/05/2025

2056 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٣٥٠.٣ ملم باران لە سنووری سلێمانی باریوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٣٥٠.٣ ملم باران لە سنووری سلێمانی باریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا بڕەکەی ٧٨١.٣ ملم بارانباریوە.

بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی کەم ماوە بۆ ئەوەی وەرزی بارانبارین لە هەرێم کۆتایی بێت، پێشبینی ناکرێت رێژەی بارانبارین لە ئەمساڵدا زیاتربێت.













گەلەری