سەردێڕ:

حەج و عومرەی هەرێم: هیچ حاجییەکی کورد گیانی لەدەستنەداوە

PM:02:21:19/05/2025

1492 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی یەکەم حاجی کورد لە سعودیە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، هیچ حاجییەک گیانی لەدەستنەداوە و هەموو حاجییانی هەرێم سەلامەتن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەموو حاجیانی کوردستان سەلامەتن و هیچ حاجییەک گیانی لەدەست نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ کەوتن کە ژمارەیان ١٤٤ کەس بوون و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی حاجییان کە ژمارەیان ١٤٤ کەسە، لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێبکەون.


 

ڤـ.ر

 













گەلەری