PM:12:48:19/05/2025
1820 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆری بە شەخۆراکی مانگانەدا گرت کە لە بازاڕەکاندا بە نرخی بازرگانی دەفرۆشرانەوە.
ئـەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای زیقار، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە دا گرت کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە.
وتیشــی، ئەو
خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئارد و برنج و شیر بوون کە بە نرخی بازرگانی
فۆرشراونەتەوە.
جەختی
لەوەشکردەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە یاری بە قوتی
هاووڵاتییان دەکەن.
ڤـ.ر