سەردێڕ:

ئەمرۆ ٣٣ ساڵ بەسەر یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی

AM:11:32:19/05/2025

1608 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرواری ١٩ی ئایاری ساڵی ١٩٩٢، ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، یەكەم هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستان بوو لە دوای راپەڕینی گەلی کورد دژی رژێمی بەعس.


ئەمڕۆ ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستانە و ئێستاش لە بەردەم چاوەڕوانی خولی شەشەمدایە.

لە یەکەم خولیدا، پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٥ کورسی پێکهاتبوو، کە ٥ کورسی تایبەت کرابوو بۆ کەمایەتی سریانییەکان و  ئەو حزبەی كورسی بەدەستدەھێنا، دەبووایە زیاتر لە ٧٪ی دەنگەكان بەدەستبھێنێت و هەر لەو هەڵبژاردنەدا ١٧٨ بنكەی دەنگدان كرایەوە.

جێی ئاماژەپێدانە، وا نزیکدەبینەوە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان، ئەم هەڵبژاردنە بە دەرفەتێک دەزانن سزای هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم بدەن، ئەو هاوڵاتییانەش کە هەڵبژاردنەکەی پێشوو دەرفەتی دەنگدانیان نەبووە یاخود بە هەر هۆکارێک نەچوون بۆ دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە دەتوانن دەنگبدەن و نەهێڵن یەکێتی و پارتی لە بەغدا نوێنەرایەتی خەڵک بکەن،لە ئێستادا، تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ دەرهێنان و تازەکردنەوەی کارتی بایۆمێتری و ئەگەر لە کاتی خۆیدا کارتەکەت دەرنەهێنیت یاخود تازەی نەکەیتەوە مافی بەشداریکردنت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا نابێت.




ڤـ.ر

 













گەلەری