سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردەوە

AM:10:46:19/05/2025

1272 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و سێ سەد هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان نوێکردۆتەوە، دەشڵێت، هەولێر لە پلەی چوارەمدا گەیشتووەتە نەوەد وپێنج هەزار و ٤١٧ دەنگدەر.


ئەمرۆ دووشەممە ١٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکان بەپێی ئەو خشتەیەی ئامادەی کردووە تیایدا ڕوونیکردۆتەوە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تۆمارەکانیان نوێکراوەتەوە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای نەینەوا بە دووسەد و یەک هەزار و ١٨٦ تۆمار پلەی یەکەمی گرتووە، دوای ئەو بەغداد/ڕەسافە سەد و سی و حەوت هەزار و١٢٢ دەنگدەر، دواتر بەغداد/کەرخ بە سەد و بیست و حەوت هەزار و ٧٠٢ تۆمار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هەولێر لە پلەی چوارەمدا بە نەوەد و پێنج هەزار و ٤١٧ دەنگدەر، پاشان پارێزگای سەلاحەدین بە حەفتا و چوار هەزار و ٨٠٨ تۆمار و دوای ئەوانیش،ئەنبار و کەرکووکن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی وادەکەی، رۆژی ٢٤ـی مانگی ئایارـی وەکو دوا وادە دیاریکردووە.



س.ج












گەلەری