سەردێڕ:

بەهای دۆلار دابەزی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:32:17/05/2025

2956 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژ پێش ئێستا نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار دابەزیووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە،پێشتر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.

نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٩٠٠ تمەنی ئێرانی.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨١٦ لیرەی تورکی.

١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٢ هەزار دینارە.

١٠٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٥ هەزار دینارە.













گەلەری